سەردێڕ:

کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی ئاشکراکرد

PM:08:52:07/01/2022

55408 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دووشەمەوە بارانبارین بە هەورەبروسکەوە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، کەشوهەوای رۆژی سێشەمەش بەهەمان شێوەی رۆژی دووشەممە بارانبارین دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکان دەگۆڕێت بە باران بارین بە هەورەبروسکەوە، دەشڵێ، لە رۆژی سێشەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبووەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە رۆژی دووشەممە.

هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری