سەردێڕ:

چەند موشەکێک ئاڕاستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

PM:07:35:07/01/2022

29088 جار خوێندراوەتەوە

لە سنورى پردێی کەرکوک ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە کران.


دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "هەشت موشەکی کاتیۆشا لە نزیك میحوەری پێنجی کەرکوک لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوتنە خوارەوە.

دژە تیرۆری کوردستان باسی لەوەشکردووە، "موشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو لە گوندى کوچەکى سنورى پارێزگاى کەرکوک بە چەکى قەناس هێرشکرایەسەر سەنگەرێکى پێشمەرگە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو.













گەلەری