PM:07:10:07/01/2022
9852 جار خوێندراوەتەوە
سزادراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، دوو چاوگیش لەو چاکسازییە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، سزادراوەکە ئەشکەنجە دراوە.
بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی هەواڵى گیانلەدەستدانى زیندانییەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە، بەڵام لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو سزادراوە باسی لەوەکرد، لێکۆڵێنەوەی کۆتایی لەسەر کەیسەکە نەکراوە، چاوەرێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەن.
ئەو دوو چاوگەى ناو زیندانی چاکسازی گەورەرانی سلێمانی ئەوەیان
خستەڕوو، سزادراوەکە ئەشکەنجە دراوە و دۆخى تەندروستى تێکچووە، وتیشیان، زیندانییەکە
خەڵکی رانیەیە و ماوەی دوو ساڵی مابوو تا ماوەی زیندانییەکەی تەواو بکات کە
بە پێی ماددەی ٤۰٦ سزا درابوو.
ئیحسان سابر، سلێمانی