سەردێڕ:

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق چۆن بەڕێوەدەچێت؟

PM:06:11:07/01/2022

6532 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچیت و کارنامەی دانیشتنەکە بڵاوکرایەوە.


رۆژی یەکشەممە، لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراقدا یەکەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت و تیایدا مەحمود مەشهەدانی کە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات.

بەگوێرەی کارنامەکە، لە کاتژمێر ١١ی رۆژی یەکشەممە دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت و تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

لە کارنامەکەدا ئەوەش هاتووە، کە مەحمود مەشهەدانی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەکاتەوە.

پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسەندکرد، لە رۆژی ٣٠ی ١٢ی ساڵی رابردوودا، سەرۆک کۆماری عێراق ۹ی ۱ی بۆ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرد.













گەلەری