PM:04:04:07/01/2022
11128 جار خوێندراوەتەوە
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی سنگ و بۆرییەکانی هەوا باس لە هۆکاری لاوازی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دەشڵێت، کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە و گیان لەدەستدان کەمە.
کامەران قەرەداغی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی سنگ و بۆریەکانی هەوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەکردووە، بەپێی نوێترین توێژینەوەکان ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لاوازە و کاریگەریی بەهێز ناکاتە سەر جەستەی کەسی توشبوو.
باسی لەوەشکرد، کە توێژەران هۆکارەکەی بۆ ئەوە
دەگەڕێننەوە، پێدەچێت ئەو ڤایرۆسە لە جەستەی گیاندارێکی دیکەدی وەک مشکدا گەورەبووبێت
و گەشەی کردبێت و لە سییەکانی مشکەکەدا بە کۆمەڵێک وێستگەوە نووسابێت، کاتێکیش ئەو
ڤایرۆسە توشی کەسێک دەبێت بە هەمان وێستگەکانی سییەکانی ئەو کەسەوە دەنووسێت، بۆیە
ناتوانێت ئەو کاریگەرییە بەهێزە بکاتە سەری و بەوجۆرە نەخۆشی بخات.
ئەو پزیشکە باسی لەوەشکردووە، ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەچاو
ڤایرۆسەکانی دیکەدا لاوازە و ئەو کاریگەرییە بەهێزەی لەسەر جەستەی کەسەکان نییە کە
بەو جۆرە نەخۆشیان بخات، بۆیە لە نەخۆشخانەکانی جیهانیشدا، داخڵبوونی نەخۆش لە
نەخۆشخانەکان و هەناسەتەنگی و گیانلەدەستدان کەمترە.