دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەهاکەی بەڕێژەی ٣.٥٪ دابەزی و ئەمەش یەکەمجارە لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە بەم شێوەیە دابەزێت.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەڕێژەی ٣.٥٪ دابەزی و یەک دراو بە ٤١ هەزار و ٥٩٨ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ نرخی یەک دراوی بتکۆین بە ٦٩
هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها، دووەم گەورە دراوی ئەلیکترۆنی، ئیسریۆم، بە رێژەی
٨.٣٪ بەهاکەی دابەزی و بە کەمتر لە سێ هەزار و ٢٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەمە
نزمترین ئاستە لە ٣٠ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تۆماری کردبێت.
بەردەوام، نرخ و بەهای بتکۆین کاریگەری لەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکانی
دیکە دادەنێت و نرخ و بەهەیان لە هەڵکشان و داکشاندایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەرڵدانی خۆپیشاندان و گرژی
و ئاڵۆزییەکانی کازاخستانەوە و داخستنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت، گورزێکی توندی لەوکەسانەدا
کە سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پاراستنی دراوە ئەلیکترۆنییەکانن. کازاخستان دووەم گەورەترین
ناوەندی بەرهەمهێنان و پاراستنی بتکۆیندا لە جیهاندا.