سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆمپانیای بی ئێـم ئۆتۆمبێلێکی ناوازەی بەرهەمهێنا

PM:01:56:07/01/2022

9584 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای "بی ئێم دەبلیو" رایگەیاند، جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێڵی کارەبایی بەناوی "ئەی ئێکس"ی خستووەتەڕوو کە توانای گۆڕینی رەنگی خۆی هەیە.


ئۆتۆمبێلە نوێیەکە لە چوارچێوەی پێشانگایەکی تەکنەلۆجیا ئەلیکترۆنییەکاندا خراوەتەڕوو، کە دەتوانێت رەنگی خۆی لە سپییەوە بۆ رەش و بە پێچەوانەشەوە بگۆڕێت، گۆڕینی رەنگەکەشی تەنها لە رێگەی یەک دوگمەوە دەکرێت، بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێی ئەلیکترۆنی لە رووپۆشی درەوەیدا.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە رێگە بە شۆفێرەکە دەدات کە باری دەروونی و ژیانی رۆژانەی خۆی دەرببڕێت.

ئاشکراشی کردووە، دەکرێت لە رێگەی گۆرینی رەنگەکەی، بەکارهێنانی وزەی کارەبا کەمبکاتەوە، بەو پێیەی دەتوانێت رەنگی خۆی لە رۆژە خۆرەتاوەکاندا بۆ سپی و لە رۆژە ساردەکانیشدا بۆ رەش بگۆڕێت.

رووپۆشە ئەلیکترۆنییەکەی ئۆتۆمبێلەکە، لە پایمانگای "ماساچوستەتس"ی تەکنەلۆژی بە شێوەیەک پەرەیپێدراوە کە ملیۆنەها "کەبسولی ورد" بە قەبارەی تاڵی قژەسەری مرۆڤ لەخۆدەگرێت.













گەلەری