دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ موچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کردووە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەوەش دوای
ئەوەی دێت، بڕیاربوو دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی
موچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی،
ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان."
لە ماوەی کەمتر
لە ٢٤ کاتژمێردا، وەزارەتی دارایی هەرێم سێ جار گۆڕانکاری لە لیستی موچەی رۆژی پێنجشەممەدا
کردووە و هەر جارە و ناوی چەند وەزارەتێک دەبات.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات.
داھاتی نەوتی فرۆشراو
بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠
ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت
بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.
هێرش قادر، هەولێر