سەردێڕ:

کەشناسی: گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا روودەدات

PM:12:03:07/01/2022

5912 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومە لەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور و سبەینێ لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت. دەشڵێت، "سبەینێ کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومە لەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٤ پلە و نزمترینیش ٣ پلەی سیلیزی دەبێت. لە سلێمانی ١٤ پلە بە ٢ پلە، لە دهۆک ١٤ پلە بە ٣ پلە، لە هەڵەبجە ١٤ پلە بە ٢ پلە، لە کەرکوک ١٨ پلە بە ٣ پلەی سیلیزی دەبێت.

سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما ١٥ پلە و نزمترین پلەش ٤ پلە دەبێت. لە سلێمانی ١٥ بە ٣ پلە، لە دهۆک ١٥ پلە بە ٤ پلە، لە دهۆک ١٥ پلە بە ٣ پلە، لە هەڵەبجە ١٥ پلە بە ٣ پلە، لە کەرکوک ١٨ پلە بە ٥ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نەخشەی ناوچە ساردەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوتووە، قەزای پێنجوێن ساردترین ناوچە بووە و پلەکانی گەرما بۆ ٢ پلە ژێر سفری سەدی دابەزیووە.

پێشتر کەشناسی هەرێم نەخشەی گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا خانەقین و کەلار بە پلەی یەکەم هاتوون کە پلەکانی گەرما تیایاندا ١٩ پلە تۆمار کرابوو.













گەلەری