AM:08:22:07/01/2022
5404 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە بڕی ٣.٣ پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسرە روویدا.
ئەمرۆ هەینی، دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٣ پلە بە پێوەری رێختەر بە دوری ٢٥ کیلۆمەتر لە باکوری خۆر ئاوای قەزای زوبێر روویدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر و لەهەمان شەودا بومەلەرزەی
یەکەم بە گوڕی ٤ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە.
راگەیانراوەئاماژەی بەوەدا، بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکیان
نەبووە، بەڵام بەشێک لە دانیشتوانی کوەیت هەستیان پێکردووە.