سەردێڕ:

لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا؛ حکومەتی کازاخستان نرخی سوتەمەنی دیاریکرد

PM:06:52:06/01/2022

5212 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کازاخستان رایگەیاند، نرخی سوتەمەنی بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستنیشان کرد. دەشڵێت، "هەناردەکردنی خواردەمەنیشی قەدەغەکرد".


ئەمرۆ پێنجشەممە، حکومەتی کازاخستان راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ ماوەی ١٦٠ رۆژ و بەشێوەی کاتی نرخی غازی نەوتیی و بەنزین و دیزڵی لەسەرجەم دامەزراوە و شارەکانی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەت بەشیوەیەکی کاتی هەناردەکردنی خۆراک لە نێویشیاندا گۆشت و پەتاتە و گێزەری بۆ دەرەوەی وڵات راگرتووە بە ئامانجی سەقماگیرکردنی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخەکانیان.

لەلایەکی دیکەوە، دوای ئەوەی قاسم جومارات توکاییف سەرۆکی کازاخستان داوای یارمەتی لە هێزی سەربازی روسیا کرد لە پێناو پاراستنی "سەقامگیری"ی وڵاتەکەی، وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکە کاروانی سوپاکەیان لە چوارچێوەی ئەرکی پاراستی ئاشتی و ئاسایشی رێکخراوی پەیماننامەی ئاسایشی بەکۆمەڵ گەیشتنە ناو خاکی کازاخستانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکە لە رێگەی فڕۆکەوە بە پڕچەکی و سەرجەم پێداویستییە سەربازییەکانەوە گەیەنراوەنەتە ئەو وڵاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ١ی کانونی دووەمی ئەمساڵ حکومەتی کازاخستان نرخی گازی بەرزکردەوە، خۆپیشاندان لەو وڵاتە دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەهۆیەوە، ١٢ ئەندام لە هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ٣٥٣ دیکەشیان برینداربوون و زیاتر لە هەزار هاوڵاتی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.













گەلەری