دوای ٣٥ ساڵ لە کوژران و بێسەروشوێن بوونیان، بەرپرسانی باڵای ئێران پێشوازییان کرد لە هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ١٥٠ سه‌ربازی ئێرانی كه له جه‌نگی عێراق-ئێران كوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، و دوای نزیكه‌ی ٣٥ ساڵ له کوژرانیان، ته‌رمه‌ی ١٥٠ سەربازی ئێران گه‌یشتنه‌وە ئەو وڵاتە و رێوڕەسمی پێشوازی لێکردنیان لە كه‌مپی زانكۆی تاران ئه‌نجام درا.
جگه له ئیبراهیم
ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان، غوڵام‌حوسێن
موحسین ئهجهیی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی سیاسیی و
سه‌ربازیی به‌شدارییان کرد له رێوڕه‌سمه‌ی پێشوازی کردن لە هێنانەوەی ١٥٠ تەرم کە
لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵانی ١٩٨٠ – ١٩٨٨ کوژرابوون.
رێوڕەسمی
پێشوازی کردن لە تەرمەکان لە زانکۆی تاران لە پایتەخی ئێران بەڕێوەچوون، دوای
ئەوەی حکومەتی عێراق رادەستی حکومەتی ئەو وڵاتەی کردبوونەوە.
ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه
له كاتی جیاوازدا دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی كه له تاران و پارێزگاكانی
دیكه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، به خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی
له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كوژراون، به‌ڵام ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به "سه‌ربازانی بێ‌ناو" ناویان ده‌هێندرێت.
ئه‌م ته‌رمانه
كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونه‌كان له عێراق ده‌دۆزرێنه‌وه له
كاتی جیاوازدا ده‌بردرێنه‌وه ئێران.