سەردێڕ:

لە سلێمانی نرخی دۆلار بەرزبووەوە و لە بەغدا دابەزی

PM:07:22:28/07/2021

23380 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە نرخی کاتی کردنەوەی بازاڕ کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی دۆلار ٩١٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هەر ئەمڕۆ، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە شاری بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. لەکاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرامبەر بەدیناری عێراقی دیاریکرد و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار دیناری جێگیرکرد.

لە بەرامبەردا، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و بەمەش نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و ٤٥٠ دینار دابەزی.













گەلەری