AM:09:02:05/01/2022
5608 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی ئاڕ تی عەرەبی بڵاویکردەوە، کاروانێکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بینراوە کە بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە برێڤی حەسەکە و دێرەزۆر بەرێکەوتبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی کاروانەکە ٣٠ بارهەڵگربوون و لە دەروازی ئەلوەلیدییە؛ کە رێگەی سەرەکی نێوان بەغدا و دیمەشقە چونتە خاکی سوریاوە.
باسی لەوەشکردووە،
کاروانەکە چەندین تانکی سوتەمەنی و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و چەندین کەرەستەی لۆجستی
تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لەکۆتایی مانگی رابردوودا کاروانێکی دیکەی هاوشێوە سنورەکانی عێراق و سوریای بڕیووە
کە بە هەمان شێوە ٣٠ بارهەڵگری لە خۆگرتبوو.