سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی

PM:05:43:04/01/2022

14460 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار دابەزیوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٨٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی بەراورد بە بەیانی کردنەوەی بازاڕ ٢٥ هەزار تمەن دابەزیوە.

ھاوکات، ھەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە، بەمەش بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ ٦٠ لیرە بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری