بە تەمەنترین ژنی جیهان لە واڵاتی ژاپۆن ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی ١١٩ ساڵەی تەمەنی کردەوە، دەشڵێت، "بۆ پارێزگاری کردن لەم ژمارە پێوانەییە ساڵی داهاتووش ئاهەنگ دەگێڕێت."
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، کانی تاناکای تەمەن ١١٩ ساڵ، زۆر ئارەزوی خواردنەوەی شیرین و چوکلاتەدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە یەکێک لە خانەکانی بەساڵاچواندا لەویلایەتی
فوکووکا لە باشوری خۆرئاوای ژاپۆن ئاهەنگی لەدایکبوونی سازکردووە.
کانی تاناکا لە ساڵی ١٩٠٣ لە ژاپۆن لە دایک بووە و سەردەمی
پێنج ئیمپراتۆری جیاوازی لەو وڵاتە و چەندین
جەنگ و گۆڕانکاری بینیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند
٨٦ هەزار و ٥١٠ هاوڵاتی لەو وڵاتەدا تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە. بەمەش ژاپۆن لە
جیهاندا بەوە ناسراوە هاوڵاتی بەساڵاچووی زۆرە و رێژەی لەدایکبوون تیایدا بەشێوەیەکی
بەرچاو کەمی کردووە.
هاوکات، ژمارەکان ئاماژە بەودەدەن ژمارەی ژنانی بەتەمەن
لە ژاپۆن بەشێوەیەکی بەرچاو لە ژمارەی پیاوان زیاترە بەشێوەیەک ئەو پیاوانەی تەمەنیان
١٠٠ ساڵی تێپەڕاندووە تەنها ١٠ هەزار پیاون.