سەردێڕ:

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدات

PM:04:02:28/07/2021

6200 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی بەشێکی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکار دەکەون، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کە لەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.


سیامەند حەمید سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، "نزیکەی ٧٠٠ مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون، ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادەبکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت."

لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە وتی، دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆڵتییەی سریفێس لە ٤٠٠ و هێڵی ئاسایی لە ٢٠٠ کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەن.

سیامەند حەمید داوایکرد، لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07701363679 بکەن بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.













گەلەری