سەردێڕ:

لەسەر ناردنەوەی ٢٠٠ ملیارەکە؛ حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات

PM:03:37:28/07/2021

27836 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "لەگەڵ بەغدا ھەنگاوی باشمان ناوە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا و ھیوادارین ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام بێت."


 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راشیگەیاند، "بەهۆی دواکەوتنی هاتنی پارە لە بەغداوە کێشە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم دروستبوو."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵدەدەین لە رێی رێکخستنی داهاتی ناوخۆ بەردەوامبین لە دابەشکردنی موچە بێ لێبڕین."

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە قەزاکانی سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.

جوتیار عادل دەشڵێت، "وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان راسپێردران بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان بەر لە هاتنی زستان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆبووەوە و لە ئێستاشدا وتەبێژی حکومەت بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی راگەیاند.


 













گەلەری