سەردێڕ:

تەنانەت ئەگەر مۆبایلە ونبووەکەت شەحنی تێدا نەما، چۆن بیدۆزیتەوە؟

PM:11:28:03/01/2022

15148 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی خەڵک رووبەڕووی کێشەیەکی تاڕادەیەک باو دەبن کە ئەویش ونکردنی مۆبایلەکانیانە یاخود دزینییەتی، بەڵام ئەمە بۆ لەمەودوا نابێتە کێشە، بەو پێیەی دۆزینەوەی ئاسان دەبێت تەنانەت ئەگەر پاترییەکەی شەحنی تێدا نەمابوو و مۆبایلەکە کوژابووەوە.


ماڵپەڕی روسیا تودەی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، دەکرێت ئەو دۆزینەوەیە ئەنجامبدرێت لە رێگەی ئامێرێکەوە کە پێی دەوترێت "ئیرتاگز" کە بەرهەمهێنەری کۆمپانیای ئەپڵە.

ئەم ئامێرە پشت دەبەستێت بە سیستمی (جی پی ئێس) بۆ دیارکردنی شوێنی مۆبایلەکە کاتێک بەمۆبایلەکەتەوە جێگیر دەکرێت.

جگە لەوانەش، رێگەیەکی دیکە هەیە کە دەکرێت بەهۆیەوە مۆبایەلە ونبووەکەت بدۆزیتەوە بریتییە لە ئەپلیکەیشنی Find My Device کە لە مۆبایلی ئەپڵدا بەردەستەو تایبەت بە مۆبایلەکانی سیستمی ئەندرۆیدیش، ئەپڵیکەیشنەکەFind My Device لەکاتێکدا کارادەبێت کاتێك هەژماری خۆت لە گووگڵ دروست بکەیت.













گەلەری