سەردێڕ:

کازمی بڕی سامانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا دەکات

PM:09:06:03/01/2022

57288 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، "سەرۆکوەزیرانی عێراق سامانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا کردووە، کە بەوەش دەبێتە یەکەم بەرپرس سامانەکەی ئاشکراکردبێت."


ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی سامانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکراکرد. هاوکات، دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فەرمانگەکەیان زانیارییەکانی تایبەت بە سامانی دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقییان بەدەستگەشتووە بۆ ئەمساڵ."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەوەش دەبێت بە یەکەم بەرپرس کە سامانەکەی خۆی و رائید جەواحی بەڕیوەبەری فەرمانگەکەی؛ ئاشکرا دەکات لە سێ سەرۆکایەتییەکەی وڵاتدا."

پێشتر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، دەستەی دەستپاکی وردەکاریی رێکخستنەوەی یاسای ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١ی رایگەیاندبوو، کە بەپێی ماددەی ٧٣ی دەستوور، بەو پێیەی ماددەکە باس لەوە دەکات، "سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەشی کە لە پلەی ئەواندان لە پۆستێکی حکومیدا، دەبێت سامانە داراییەکانیان ئاشکرا بکەن."













گەلەری