سەردێڕ:

سێ کەس لە ئێران بەهۆی لافاو و هەورە تریشقەوە گیانیان لەدەستدا

PM:04:40:03/01/2022

3828 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دروستبوونی لافاو و هەورە تریشقەوە لە باشووی ئێران، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.


موجاهید دەبیستانی بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی قەزای داراب لە پارێزگای فارس ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئاوەڕۆی سەر شەقامەکان پڕبوون و ئافرەتێک کەوتووەتە کەناڵێکی ئاوەڕۆوە و گیانی لەدەستدا.

لە قەزای مەهری سەر بە هەمان پارێزگا لە کۆی چوار کەس کە کەوتبوونە رووبارێکەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

لای خۆشییەوە، جیهانگیر دەخانی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەدانی قەیرانەکان لە شاری بوشەهر باسی لەوەشکردووە، بەهۆی هەورەتریشقەوە، هاوڵاتییەکی ئەفغانستانی لە قەزای جامی جام گیانی لەدەستداوە.

هاوکات، محەمەد هازایی سەرۆکی فەرمانگەی رێگاوبانەکان لە پارێزگای هورموزگان رایگەیاندووە، ئاوی بەنداوی میناب بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە و پێویستە ١٠ گوندی ناوچەکە چۆڵبکرێن.













گەلەری