سەردێڕ:

نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا ھات

AM:09:43:03/01/2022

8696 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی رێژەیەکی کەم دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٦٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٦٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری