سەردێڕ:

کچێک کەوتە ژێر بارهەڵگرەکەی باوکییەوە و گیانی لەدەستدا

PM:02:49:28/07/2021

15600 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی چاوگێکی ئەمنی لە کەرکوک، باوکێک لە کاتێکدا جێگۆڕکێی بە بارهەڵگرەکەی کردووە کچەکەی کردووە بە ژێرەوە و گیانی لەدەستداوە.


چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندێکی سنوری ناحیەی عەباسیەی سەر بە پارێزگای کەرکوک ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر دەگەڕێتەوە دواوە لەو کاتەدا کچەکەی دەکەوێتەوە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کچەکە تەمەنی ۲۰ ساڵە و ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە جۆری بارهەڵگر بووە.













گەلەری