سەرۆک وەزیرانی سودان بەفەرمی دەستی لەکار کێشایەوە و رایگەیاند، "بەمەبەستی رێگا کردنەوە بۆ خەڵک، بریاری دەستلەکارکێشانەوە و رادەستکردنەوەی ئەمانەتەکەم دا".
عەبدوڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی سودان لە وتارێکیدا کە تەلەفزیۆنی فەرمی سودان بڵاوی کردەوە رایگەیاند، "بەمەبەستی رێگا کردنەوە بۆ خەڵک، بریاری دەستلەکارکێشانەوە و رادەستکردنەوەی ئەمانەتەکەم دا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە دەستیدابووبێت کردوویەتی بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بەرە و کارەسات نەڕوات و وتیشی، "شۆڕشی سودان، بە ئاراستەی ئامانجەکانی دەڕوات".
عەبدوڵڵا حەمدوک، ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سودان لە ماوەیەکی کورتدا نەکەوێتە سەر راستەڕێگای خۆی، ئەوە بە خاڵێکی وەرچەرخاندا تێدەپەڕێت کە ھەرەشە بۆ سەربوونی درووست دەکات.
دەشڵێت، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیی و سەربازییەکان کۆبووەتەوە بەڵام نەگەیشتووەتە ھیچ ئەنجامێک و سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکانی، بەڵام وڵاتەکەی نەگەیشتە چارەسەرێک.