AM:08:00:03/01/2022
1684 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٧ سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن
و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."