لەبارەی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن تایبەت بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان پابەندە بە رێکەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا وەک بەشێک لە دەوڵەتی عێراق."
جەبار یاوەر ئەمینداری
گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له رووی ده‌ستورییه‌وه هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت هیچ رێککه‌وتنێکی سه‌ربازی
یان ئه‌منی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان بکات، بۆیە هەر رێککەوتنێک ده‌کرێت
له نێوان حکومەتی عێراق و هه‌ر وڵاتێکی تر، وه‌ک ئه‌م رێککه‌وتنه‌ی که ئێستا ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌موو عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه پابەندن به ناوه‌ڕۆکی
ئه‌م رێککه‌وتنه‌وە.
لەبارەی پرسی
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی
بەوەکردووە، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی کراوه ته‌نها په‌یوه‌سته به‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
له عێراقدا ئه‌رکه‌کانیان ده‌گۆڕێت له ئه‌رکی شه‌ڕکردنه‌وه بۆ ئه‌رکی راوێژکاری
و مه‌شقپێکردن و پشتیوانی هێزه‌کانی عێراق له رووی لۆجیستی و ئاسمانی و هه‌واڵگرییه‌وه.
جەبار یاوەر باسی
لەوەشکردووە، بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان به‌گشتی له عێراقدا پشتیوانییه‌کی
گه‌وره‌یه بۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ شه‌ڕی دژی
داعش چونکه هه‌تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراق
و له‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهان بە گشتی.
ئەمینداری وەزارەتی
پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هه‌م هێزه‌کانی عێراق و هەم هێزەکانی پێشمه‌رگه
پێویستیان به مه‌شقێکی به‌رده‌وام هه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری مه‌شقی هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان."
رۆژی دووشەممە،
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوو وڵات راگەیەنراوێکی
هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا
لە عێراق دەکشێنەوە."