سەردێڕ:

راوێژکاری کازمی ھۆکارەکانی بەھێزبوونی یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی ئاشکرا کرد

PM:11:57:01/01/2022

4288 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، باشی مامەڵەکردنی دارایی و ئیدارەدانی باشی بواری ئابوری و دانەوەی قەرزەکان سێ ھۆکاری سەرەکین بەشدارییان کردووە لە بەھێزکردنی یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە، مەزھەر محمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، باشی مامەڵەکردنی دارایی و ئیدارەدانی باشی بواری ئابوری و دانەوەی قەرزەکان سێ ھۆکاری سەرەکین بەشدارییان کردووە لە بەھێزکردنی یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم فاکتەرانە مامەڵەیەکی باشن لە دارایی گشتیدا لەپاڵ بەڕێوەبردنی باشی ئابووری و خەرجییە دەرەکییەکان و ھەروەھا بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت بەھاوتەریبی لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم فاکتەرانە بەشدارییان لە بەھێزبوونی یەدەگی دارایی کردووە و یارمەتیدەربوون بۆ پەرەپێدانی یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئاستێکی کارامەدا.
مەزھەر محمەد ساڵح، بانکی ناوەندی لە ئێستادا یەدەگێکی کارای ھەیە پەیوەست بە رێژەی قەرزی زۆری بەفیڕۆدان و رێژەکەی بۆ دابینکردنی پارەی نەختینەیی و رێژەکەی بۆ پابەندییە دەرەکییەکانی دیکەی عێراق کە تەرازووی پارەدانەکان ھەموویانی نزیک لە پێگەیەکی ئەرێنیدا داناوە.
جەختیشیکردەوە، سیاسەتی ئابووری حکومەت لە ساڵی٢٠٢١ سەرکەوتوو بوو.












گەلەری