سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا چەند کەسێک لە بۆشایی ئاسماندا چوونە ناو ساڵی نوێوە

PM:11:23:01/01/2022

4108 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی رۆس کۆسمۆسی روسی رایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ١٠ کەس لە بۆشایی دەرەوەی زەوی پێشوازییان لە ساڵی نوێ کردووە.


دامەزراوەی رۆس کۆسمۆسی روسی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، حەوت لەو کەسانە لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بوون و سێ کەسی دیکەشیان لە وێستگەی تیانجۆنجی چینی بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەم رووداوە بە یەکەمین جار دادەنرێت کە ژمارەیەکی لەوشێوەیەی مرۆڤ لەدەرەوەی زەوی پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن.
ھاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مێژووی ٢١ ساڵی بوونی وێستگەی بۆشایی ئاسمان تا ئێستا ٨٣ کەس تێیدا پێشوازییان لەساڵی نوێ کردووە.
دەشڵێت، کەشتیوانی بۆشایی ھەیە کە زیاتر لە جارێک لە بۆنەی سەری ساڵدا لەسەر وێستگەی بۆشایی ئاسمان بوون و یەکێک لەوانە بە نمونە، ئەنتۆن شکابلۆرفە کە چوار جار لە بۆشاییدا چوونە ناو ساڵی نوێیی بینیووە لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٥ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢.












گەلەری