چەند رۆژێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوبووەتەوە و تیایدا لەکاتێکدا گەنجێک رومانەیەک هەڵدەداتە ئاوێکەوە و بە دەستیدا دەتەقێتەوە، ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە کردووە و وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.
چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند، گەنجێکی دانیشتووی کۆمەڵگای بەشیرییانی سەر بەناحیەی کەڵەکی
سەر بە قەزای بەردەڕەش لەکاتی هەڵدانی (رومانە) بۆ ناو زێی گەورە، رومانەکە پیایدا
تەقیوەتەوە و بەوهۆیەشەوە، گەنجەکە گیانی لەدەستداوە و هاوڕێیەکیشی برینداربووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە ٢٠ رۆژ پێش جەژنی قوربان روویداوە و بەجۆرێک
بووە، کاتێک گەنجەکە ویستویەتی (رومانە)کە هەڵبداتە ناو زێی گەورەوە رومانەکە پیایدا
تەقیوەتەوە.
ئەو چاوگە ئەوەشی
خستەڕوو، گەنجەکە
ناوی ئەحمەد مەولودبووە و تەمەنی ٢٥ ساڵانە و پیشەی شۆفێری بووە و خێزانداربووە و باوکی
منداڵێک بووە.