سەردێڕ:

سەرۆکی کۆریای باکور لە ساڵی نوێدا چ چاکسازییەک دەکات؟

PM:04:18:01/01/2022

7748 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆریای باکور لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، لایەنی ئابوری وڵاتەکەی وەک گرنگترین خاڵ خستە پێش ، لە پێناو کۆتاییھێنان بە "کێشەی کەمی خۆراکی گەل".


بە گوێرەی میدیا فەرمییەکانی کۆریای باکور، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، کە بەشێکی گەورەی وتارەکەی تەرخان دەکرد بۆ حیزبی کرێکارانی وڵاتەکەی تایبەت بە پرسی سیاسەتی دەرەوە، کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور وتاری ئەمساڵی بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێوە تەرخانکرد بۆ لایەنی گەشەپێدانی ئابوری و چاکسازیکردن لە دۆخی خۆراکدا.
 بەو پێیەی وڵاتەکەی لە ژێر قەیرانی سزا نێودەوڵەتییەکاندایە بەھۆی بەرنامە سەربازییە قەدەغەکراوەکانی، لە ئێستادا کۆریای باکور بە دەست کێشەی کەمی خۆراکەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت گەلەکەی تێر بکات.
ئەو فشارە ئابورییانەی سەر وڵاتەکەش بەھۆی داخستنی تەواوی سنووری وڵاتەکە بە ئامانجی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا زیادیکردووە.  
لەو بارەوە، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور لە زاری کیم جۆنگ ئۆنەوە بڵاویکردەوە، "گرنگە ھەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بدرێت لە پێناو چارەسەرکردنی پێداویستییە سەرەتایی و رۆژانەییەکانی گەلدا."
 بە گوێرەی بانکی ناوەندی کۆریای باکور، لە ساڵی دا٢٠٢٠، ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو دەیەی بەردەوام گەورەترین قەیرانی ئابوری تۆمارکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، کیم جۆنگ ئون دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی رووبەڕووی "دۆخێکی خۆراکیی نالەبار" دەبێتەوە.












گەلەری