چەند پارێزگایەکی میسر باری نائاساییان راگەیاند بەهۆی خراپی کەش و هەواوە پاش ئەوەی دەستەی گشتی کەش و هەوای وڵاتەکە هۆشداریدا کە کەش و هەوایەکی خراپ بۆ ماوەی چوار رۆژ وڵاتەکە دەگرێتەوە.
بەگوێرەی میدیاکان، لە ئێستادا میسر بە حاڵەتی تێکچوونی کەش و هەواکەیدا تێدەپەڕێت کە دوێنێ هەینی گەیشتە لوتکە و بەرپرسەکانی وڵاتەکەش هۆشداریاندا لە پێویستی مانەوەی هاوڵاتییان لە ماڵەکانیاندا و نەچوونە دەرەوەیان بۆ ماوەی چوار رۆژ، تەنها لە حاڵەتی لەناکاودا نەبێت.
دەستەی گشتی کەش
و هەوای میسر پێشبینیکردووە تەواوی ئەمڕۆ شەممە ناجێگیری لە دۆخی کەش و هەوا بەردەوام
بێت.
ئەمڕۆ شەممە، هەردوو
پارێزگای "ئەلبوحەیرە" و "ئەلدەقهلیە" داخستنی دەوامی فەرمی سەرجەم
قوتابخانە حکومی و تایبەتییەکانیان راگەیاند.
دوابەدوای ئەوانیش،
هەردوو پارێزگای "کفر ئەلشەیخ" و "ئەلغەربییە" و "ئەسکەندەریە"
داخستنی تەواوی قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانیان راگەیاند.
لەکاتێكدا، بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی میسر هۆشداریداوە لەوەی هاوڵاتییان بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکاناین لێنەخورن لەسەر
رێگا خێراکان و تەواوی پارێزگاکانی میسر لە ئامادەباشیدان بۆ هەر رووداوێکی لەناکاو
کە دەکرێت بەهۆی دۆخەکەوە رووبدات.