سەردێڕ:

وتەبێژی سەربازی کازمی: دوو سەرکردەی داعش لە سلێمانی دەستگیرکران

PM:12:52:28/07/2021

6364 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، توانراوە دوو سەرکردەی گروپی چەکداری داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێن.


یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی دوو سەرکردەی داعشییان بەناوەکانی (ئەبو عەلی و ئەبو خەنسا) لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یەحیا رەسوڵ، ١٤ چەکداری داعش لە چەند پارێزگایەکی جیاوازی عێراق کە سەرکردەی باڵای ئەو گروپە چەکدارەی تێدایە دەستگیرکراون.

ئەوەی خستووەتەڕوو، لە پارێزگای بەغدا سەرکردەیەکی باڵای داعش و لە پارێزگای دیالەش شەش چەکداری دیکەی سەر بە گروپی چەکداری داعش دەستگیرکران.

گروپی چەکداری داعش، لە کۆتاییەکانی ٢٠١٣دا سەریهەڵدا و لە ساڵی ٢٠١٤شدا، توانی بەشێکی زۆر لە خاکی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا داگیربکات، لە ساڵی ٢٠١٧شدا، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق کۆتاییهاتنی ئەو گروپەی لە خاکی عێراقدا راگەیاند.













گەلەری