لە باشوور و رۆژئاوای کەرکوک ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی داعش دەستیپێکرد و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت.
بەرپرسانی سوپای
عێراق دەڵێن، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە گەڕانە بە سنوورەکانی ریاز و حەویجە و داقوق کە
چەکدارانی داعش لەو ناوچانە بوونیان هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان،
ئۆپراسیۆنەکە لە چوار میحوەرەوە لە باشور و رۆژئاوای کەرکوک دەستیپێکردووە و بە
دوای بنکە شاراوەکانی داعشدا دەگەڕێت.
لە ئۆپراسیۆنەکەدا
هێزەکانی سوپای عێراق بە دوو لیوا و فیرقەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی
بەرپەرچدانەوەی خێرا و بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری بەشدارن.
سۆران محەمەد،
کەرکوک