سەردێڕ:

چین ئۆتۆمبێلێک بە کەمتر لە چوار ھەزار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

PM:09:30:31/12/2021

16648 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای وڵینگی چین رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە کەمتر لە چوار ھەزار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.


کۆمپانیای وڵینگ "Wuling"ی چینی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە ناوی Dongfeng Fengguang Mini EV و لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە دەیخاتە بازاڕەوە و بە ٣ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار دەیفرۆشێت.
ئۆتۆمبێلەکە بە ستایلێکی نوێ دروسکراوە کە لە چوار کوشن پێکھاتووە و چوار سەرنشین دەگرێت و دوو کوشنی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت کۆبکرێنەوە و بەشی دواوە بەتەواوەتی بکرێتە سندوقی ھەڵگرتنی پێداویستییەکانی گەشتوگوزاری.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە دوو مەتر و ٩٩ سناتیمەتر و پانییەکەی مەترێک و ٤٩ سانتیمەتر و بەرزییەکەی مەترێک و ٦٤ سانتیمەترە. دوڕینێوان تایەکانی مەترێک و ٩٦ سانتیمەترە کە ھەر تایەیەکی ١٦ ئینجە.
کۆی گڵۆپەکانی بە نوێترین دیزاین و تەکنەلۆجیای LED دروستکراون و بەشی پێشەوەی بەردەم شۆفێر ھیچ دوگمەیەکی باوی تێدانییە بەڵکو کراوە بە شاشە و لە رێگەی پەنجە پێدانانەوە بەکار دەھێنرێن.
بۆ پارک کردن و جوڵە پێکردن و بەگدانان کامێرا و شاشەی تایبەتی بۆ دانراوە.
لە دیارترین تایبەتمەندێتییەکانی ئۆتۆمبێلە چینییەکە ھەرزانی نرخەکەیەتی کە رکابەری بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل لە جیھاندا دەکات و دۆستی ژینگەیە و بە کارەبا کاردەکات.












گەلەری