سەردێڕ:

لەسەر کۆبوونەوەکەی بایدن و کازمی؛ محەمەدی حاجی مەحمود قسەدەکات

PM:12:14:28/07/2021

8456 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتن ئەنجامێکی ئەوتۆی نییە، دەشڵێت، مستەفا کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق.


محەمەد حاجی مەحمود لەسەر گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لە تویتێکدا باسی لەوەکردووە، ئەمریکا لە زۆر شت پاشەکشە ئەکات وەک ئەوەی لە ئەفغانستان دەیکات.

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی کە بینیان و راگەیاندنەکان بایەخیان پێ دەدا، یەک پارچەیی خاکی عێراق بوو، دەشڵێت، "ئەو پێیوایە بابەتی یەک پارچەیی خاکی عێراق خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد دەدرێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لە ئەمریکایە و دوێنێش لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد.













گەلەری