سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەرزبووەوە

AM:10:26:31/12/2021

7044 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨١٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٢ دۆلار بەرزبووەتەوە


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٥٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٥١٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام ٨٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٧٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا چوارھەزار بەرزبووەوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٣ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری