سەردێڕ:

هۆکار و چارەسەرەکانی پشت ئێشە کە پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە

PM:10:05:30/12/2021

17324 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک بڕبڕەی پشت دەچێتە تەمەنەوە، ئەوا ئەزموونی ئازاری زۆر دەکەیت، هەندێک هۆکار هەیە زیان بە بڕبڕەی پشت و پشت خۆی دەگەیەنن، بە هەندێک رێگەش دەتوانین چارەسەریان بکەین.


ماڵپەڕی" مەی کلینک" باسی هۆکار وچارەسەری پشت ئێشە دەکات، دەڵێت:

بڕبڕە لە کۆمەڵەیەکی ٢٤ ئێسکی پێکهاتووە کە لە کەلەی سەرەوە درێژ بۆتەوە تاوەک ئێسکی کلێنچکە. ئێسکەکانی ناوەوە بە جومگە پێکەوەبەستراون، لە نێوانیاندا مادەیەکی جەلاتینی هەیە کە یارمەتی دووئێسکەکە دەدات لەسەر یەک بخزێن و جوڵە بکەن.

سێ هۆکاری باو کە گەشە بە پشت ئێشە دەدەن لەدوای تەمەنی ٥٠ ساڵی:

مادە جەلاتینی جیڕی و شێداری خۆی لەدەست دەدات ئەمەش کاریگەری تایبەت بە خۆی نامێنێت.

تەسکبوونەوەی دڕکە پەتک: ئەو ڕێڕەوەی دڕکە پەتك لێوەی دەگوازرێتەوە تەسک دەبێتەوە، ئەویش بەهۆی شیبوونەوەی پەپکە جەلاتینیەکەوەیە.

داخزانی بڕبڕە، کاتێک بڕبڕەیەک جیا دەبێتەوە دەکەوێتە سەر بڕبێرەیەکی دیکە.

ئەو شتانەی دەتوانیت بیکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت:

زیاتر چالاکیەکانی جەستەیی ئەنجام بدە

پزیشک "ئی کانۆ مایر" دەڵێت هەتا چەند چالاکتر بیت ئەوا هەست بەباشتر دەکەیت، بە چالاک بمێنەرەوە و دەبینیت ئەو بارودۆخە تێدەپەرێنیت.

چارەسەی جەستەی و فیزیکی ئەنجام بدە

ئەمەش چەند چالاکیەکی تایبەت بە پشت دەگرێتەوە کە هێز پێدەبەخشێت و گەشە بە هاوسەنگی دەدات، بەهێزکردنی پشت و ماسولکەکانی ورگ، وا دەکەن بڕبڕەی پشت زیاتر جیڕی بمێنێتەوە.

وەرگرتنی دەرمان

دەرمانەکانی دژە سووربوونەوە و هەڵئاوساوی وەک

ibuprofen, naproxen, aspirin acetaminophen

دەتوانن یارمەتی ئازارەکانی هەڵئاوساوی بدەن و بنبڕیان بکەن، ئەویش بە بەرەدەوامی دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ ڕۆژ بکاربهێنرێت.

پیشنیار دەکرێت ئازارشکێن وەک "Opioid" بەکار نەهێنرێت بۆ کەمردنەوەی پشت ئێشە.

بەکارهێنانی سەهۆڵ

کاتێک توشی پشت ئێشە بوویت ئەوا هانا بۆ کیسە سەهۆڵ بهێنە، سەهۆڵەکە بۆماوەی ٢٠ خولەک بخەرە شوێنی ئازارەکە، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکانی هەڵئاوساوی و بەگیروەستانی ماسولکە دەدات.

بەکارهێنانی گەرمی

دوای دوو ڕۆژ یان سێ رۆژ، دەست بکە بەکارهینانی جەوەنە و حەمامی گەرم یاخود مانەوە لە گەرمکەرەوەدا بۆماویەک، ئەم گەرمیەش پشوو بە ماسولەکانی پشت دەدات، بەڵام ئاگادار بە لەوەی کە زیاد لە پێویست گەرمی بکەیت.

بزانە چۆن پشوو وەدەگریت

هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگ پێکانەکان چاک ببنەوە، بۆیە جولەی هەڵە یاخود خەوتنێکی هەڵە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر دەکرێت ئازاری پشت درێژتر بکاتەوە و درەنگ سارێژببێت.

ڕاگرتنی کێش

کێشی زیادە ماسوولکەکان ئازار دەدات و هیلاکیان دەکات، بۆیە باشترە خۆت لەکێشی زیادە رزگار بکەیت.

وازهێنان لە جگەرە

جگەرە مەترسییەکانی پشت ئێشە زیاد دەکات، بۆیە وازهێنان لێی ئازارەکە کەم دەکاتەوە.

ر.ئ














گەلەری