لەماوەی کارکردنی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا بەردەوام بووە لە کاری پاککردنەوە و لەکاتی پشووەکانیدا کارەکانی کردووە و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رۆژانە پێی وتووە کە باشترین مامەڵەکان چین کە دەبێت بیانکات.
دوای ماوەیەکی زۆر لە کارکردن و مامەڵەکردنی جیاواز لە بواری وەبەرهێنانی جیاوازدا، قازانجەکانی فاتیمە گەیشت بە ١٠ هەزار دۆلار، دوای ساڵێك لە کارکردن لەم بوارەدا پارەکەی گەیشت بە ٣٢٠ هەزار دۆلار، لەماوەی ئەمەشدا بەردەوام بووە لە کارکردنی وەك کارگوزار و کەمتەرخەمیی نەکردووە.
لەگەڵ بەردەوامی لە کارکردن لەگەڵ ئەو خێزانەدا، رۆژێك گوێی لێبووە کە وتوویانە دەیانەوێت ڤێلا کۆنەکەیان بفرۆشن، فاتیمە دەیگێڕێتەوە؛ لەو کاتەدا راستەوخۆ داوایکردووە کە بەوی بفرۆشن، ئەوانیش توشی سەرسوڕمان بوون، چونکە بروایان نەکردووە ئەو کچە بتوانێت ئەو پارەیە بدات چونکە ٤٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی بووە.
خێزانەکە لێیان پرسیوە کە ئەو پارەیەی لەکوێ بووە، ئەویش بۆی روونکردوونەتەوە، بەڵام هێشتا بڕوایان نەکردووە کە دەتوانێت ئەو پارەیە بدات.
ئەو رووداوە کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە و تەنانەت ئەو کارەی فاتیمە بووەتە هۆی ئەوەی؛ داواکارییەکی زۆری کارکردن بۆ ئەو کۆمپانیایە بچێت کە فاتیمە کاری تێدا کردووە.