سەردێڕ:

یانەیەکی شەوانە لە سلێمانی گڕیگرت

AM:11:30:28/07/2021

48760 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یانەیەکی شەوانە لە سلێمانی ئاگرکەوتەوە، بەڵام جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.


چاوگێک لە بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر پێنج و ٤٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ئاگر لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی گەڕەکی سەرچنار کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە، وتیشی، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆگایەک کە تەنها بۆیاخ و تەنەری تێدابوولە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئاگری گرت بەڵام تەنها زیانی ماددی هەبوو.







گەلەری