ئیبراهیم گەوهەر ئەو کەسەی کە تۆمەتبارە بە بردنی٢٠٠ دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیان، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆی ئەو پارەیەی کە ئەو لە هاوڵاتیانی وەرگرتووە ناگاتە ٣٠ دەفتەر دۆلار و دڵنیایش دەدات لەوەی کە پارەی هیچ کەسێک نافەوتێت، دەشڵێت، "خەڵکی بەرەزامەندی خۆیان پارەیان بۆ بردووە و زۆری لە کەس نەکردووە تا پارەی بۆببەن."
ئیبراهیم گەوهەر
لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، راستە کە بڕی نزیکەی ٣٠ دەفتەر دۆلاری خەڵکی
لای ئەوە، بەڵام لە ئێستادا پارەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە راگیراوە و توشی گرفتبوون،
ئەگەر گرفتەکە چارەسەرکرا ئەوا پارەکەیان بە قازانجەوە دەداتەوە، دەشڵێت، "ئەگەر
گرفتەکە چارەسەر نەکرا، ئەوا پارەکەیان وەک خۆی پێدەداتەوە."
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو لەو پارەیەی کە وەریگرتووە بەرپرسە و دڵنیاییش دەدات کە پارەی هیچ کەسێک لای ئەو
نافەوتێت، دەشڵێت، "کەیسەکەی ئەو هیچ پەیوەندییەکی بە سلێمان هەڵشۆییەوە نییە."
لەبارەی دەنگۆکانی
هەڵهاتنییەوە، ئیبراهیم گەوهەر دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەک
هەڵنەهاتووە و لە ئێستادا لەشاری هەولێرە.