باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، دادگاییکردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق نمونەیی نەبوو، دەشڵێت، "لە دادگاییکردنەکەدا دەستوەردان هەبووە."
رۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی روسی رایگەیاند، دادگاییکردنەکەی سەدام حسێن دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بەهانەی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەو وڵاتە لەسەرکار لابرا.
ئاماژەی بەوەشدا،
"دادگاییکردنی سەدام بێبەش نەبوو لە دەستوەردان، بەشێک لە پارێزەرەکان
کوژران، ئەمەش کارێکی ئابڕوچونانەبوو."
رۆبەرت فۆرد دەشڵێت،
"لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، داواکاری گشتی کاتێک بەڵگەیەکی دەخستەڕوو لە دژی
سەدام رێگەی پێنەدەدرا بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو زۆرجار بەڵگەکان شۆکهێنەربوون بۆ
دەستەی پارێزگاریکردن لە سەدامیش، چونکە پێشتر ئەوانیش ئاگادار نەدەکرانەوە."
باسی لەوەشکرد، "هیچ
گومانێک لەوەدانییە کە سەدام و هەموو ئەو تۆمەتبارانەی دادگاییکران تاوانباربوون و
ئەو تاوانانەی ئاڕاستەیان کرابوون ئەنجامیاندابوو، بەڵام بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەش
لە خۆیدا نمونەیی نەبوو."
لە بەرامبەر ئەم بۆچوونەدا، پێشتر نوری مالكی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق
وتبووی، "سهدام حسێن دادگاییەکی دادپەروەرانە کرا وەکو ئەوەی لە بەردەمی جیهاندا
لە تەلەفزیۆنەوە نمایشکرا."
سهدام حسێن له
ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی عۆجهی نزیكی تكریت عێراق لهدایكبووه، ساڵی ١٩٧٩ پۆستی سەرۆک
کۆماری گرتووەتەدەست و لەساڵی ٢٠٠٣ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادی و لە کۆتایی هەمان ساڵدا
دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای دادگاییکردنی لەسێدارەدرا.