سەردێڕ:

کەش و هەوای شەوی سەری ساڵ ئاشکراکرا

PM:05:07:29/12/2021

199784 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە ناوچەکانی باشوری عێراق بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و هەورە بروسکەی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت، دەشڵێت، شەوی سەری ساڵ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە لە ناوچەکانی باشوری عێراق پێشبینی دەکرێت بارانێکی بەخوڕ ببارێت و هەورە بروسکەی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر سبەینێ لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقیش ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام ئەگەری باران بارین نییە و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژەکانی پێشووتر دەبن.

لەبارەی کەش و هەوای رۆژی هەینییەوە کە شەوی سەری ساڵە، کەشناسی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و گۆڕانکاریش لە پلەکانی گەرمادا روونادات.

دوێنێش، کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی باشوری عێراق بارانێکی زۆر ببارێت و ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاو.













گەلەری