سەردێڕ:

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئەوەی دەنگ نادات بەشدارە لە ناردنی کاندیدی ناشایستە بۆ پەرلەمان

AM:09:41:28/07/2021

3092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سیستمی نوێی هەڵبژاردن گۆڕانکاری دروستدەکات و هەڵبژاردنی داهاتووش بۆ هەموو عێراقییەکانە و لەکاتی خۆیدا دەکرێت، دەشڵێت، "ئەوەی دەنگ نادات بەشدارە لە ناردنی کاندیدی ناشایستە بۆ پەرلەمان."


سەربەست مستەفا سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەشکرد، کۆمسیۆن بۆ مانگی۱۰ئامادەن و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان هەیە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە هەڵبژاردنی پێشوەختەى پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا دەکرێت.

بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرایکردووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، لە رۆژی دووشەممەشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە و جۆ بایدن وتی، "زۆر گرنگە بەلامانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا بکرێت و دادپەروەرانە بێت و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت."

هەر لە رۆژی دووشەممەدا، نەتەوەیەکگرتووەکان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی واژۆکرد بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان و چاودێریکردنی ئامێرەکانی دەنگدان، تاوەکو رێگری تەواوبکرێت لە کاری ساختەکاری.













گەلەری