سەردێڕ:

لەم شارە؛ تەقە لە خێزانی کەسایەتییەکی دیارکرا

AM:08:55:28/07/2021

13400 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو کاتژمێر ١١:٢٠ خولەک لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقە لە ماڵی پاڵەوانی جیهانی (محەمەد شەمسەدین) کراوە و بەوهۆیەشەوە، هاوسەر و کچەکەی برینداربوون.


دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، تەقە لە ماڵی پاڵەوانی جیهانی لە بەرزکردنەوەی قورسایی (محەمەد شەمسەدین) کراوە و هاوسەر و کچەکەی برینداربوون.

ئەوەشی وت، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی عەرەفە کراوەتەوە و تەقەکەرەکان ئاشکرانەکراون.

No description available.







گەلەری