PM:05:02:28/12/2021
12344 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە شاری جەددەی سعودییە تۆمارکراون لە رووداوێکی هاتوچۆدا بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە دیواری مزگەوتێکدا و دەیشکێنێت و دەچێتە ژووری نوێژەوە.
وەک لە گرتەڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت چەندین کەس لەسەر زەوییەکە کەوتوون لەدوای رووداوی چونەژوورەوەی بارهەڵگرەکە بۆناو ژووری نوێژی مزگەوتەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی رووداوەکەن.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست براونەتە نەخۆشخانە.