بەگوێرەی راپۆرتێکی هەواڵگری نەتەوەیەکگرتووەکان کە زانیارییەکانی لە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەوە دەستخراوە هۆشدارییان داوە لە ئەگەرەکانی هێرشی داعش لە عێراقدا بە سوود وەرگرتن لە خراپی پەیوەندی و نەبوونی هەماهەنگی ئەمنی نێوان پارێزگاکان و بارودۆخی سیاسی ناجێگیر، لەکاتی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا.
بەپێی راپۆرتێکی
تیمی چاودێری سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەسەر بنەمای هەواڵگری لە وڵاتانی
ئەندامی رێکخراوەکە بووە ئاماژەی بەوەکردووە، "چەکدارانی داعش گەشەیانکردووە
بۆ یاخیبوونێکی دامەزراو بە سوود وەرگرتن لە لاوازییەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"ئەو هێرشانەی لە مانگی کانوونی دووەم و نیسانی ئەمساڵ کە لە بەغدا ئەنجامدرا،
هێزی ئەو گروپەی پشتڕاستکردەوە سەرەڕای فشاری بەهێزی دەسەڵاتدارانی بەغدا."
راپۆرتەکە باسی
لەوەشکردووە، "جگە لە توانای داعش بۆ هێرشکردنە سەر بەغدا، پێیانوایە ئەو
گروپە ئامادەکاری دەکات هێرش لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک ئەنجامبدات."
رۆژی دووشەممە،
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوو وڵات راگەیەنراوێکی
هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا
لە عێراق دەکشێنەوە."