سەردێڕ:

٩٨ کۆچبەر لە دەریای ئیجە رزگار کران

PM:01:48:28/12/2021

2744 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە دوو ھەڵمەتی جیاواز لە ویلایەتی ئیزمیر و قەزای کوشئاداسی ٩٨ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە دەسەڵاتدارانی یۆنان بە زۆر رەوانەی کەناراوەکانی تورکیایان کردبوونەوە.


ئەمرۆ سێشەممە، ئاژانسی ھەواڵی ئانادۆڵۆ لە زاری پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی یۆنان ٦٦ کۆچبەری نایاساییان لە دەریای ئیجە ناچار کردووە بەرەو وڵاتی تورکیا بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆچبەرەکان لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکراون.
پۆلیسی تورکیا باسی لەوەشکردووە، کۆچبەرەکان داوای بەھاناچوونیان لە ھێزە ئەمنییەکانی تورکی کردووە و ئەوانیش بەھانایانەوە چوون و رزگاریان کردوون و رەوانەی فەرمانگەی کۆچبەرانی ویلایەتی ئیزمیر کراون.
لەلایەن خۆیەوە، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە قەزای کوشئاداسی راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، دوای گەیشتنی ھەواڵی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمی چوپدا لە کەناراوەکانی سەربە قەزاکە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان دەستیان بە ھەڵمەتی رزگارکردن کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا تیمەکان چوار کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە بەزۆرەملێ گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
دەشڵێت، دواتر تیمەکان گرووپێک لە کۆچبەرانیان رزگار کرد کە پێکھاتبوون لە ٣٢ کەس و لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دوای کارەکانی ئاسایش، کۆچبەرەکان کە کەسانی بیانیی بوون رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ مانگی سوری لیبیا رایگەیاند، لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە تەرمی ٢٧ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە نیازی گەیشتنیان ھەبووە بە ئەوروپا. دەشڵێت، "لە نێویشیاندا منداڵێک و دوو ئافرەت ھەن".
لە ھەفتەی رابردوودا سێ بەلەمی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نقومبوون و بەھۆیانەوە نزیکەی ٤٠ کۆچبەر خنکان کە بەشێکی زۆریان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بوون.












گەلەری