سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا

AM:09:33:28/12/2021

20044 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨١٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چوار دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٢٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٢٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام ١١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ١٠٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری