سەردێڕ:

لەئەنجامی دەستڕێژی گوللـە لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

AM:08:23:28/12/2021

2528 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گارلاند رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـەوە لە مارکێتێکی ناوچەی دالاس لە ویلایەتی تەکساس سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.


کەناڵی ئێ بی سی نیوزی ئەمریکی لە زاری پۆلیسی گارلاندەوە بڵاویکردەوە، رووداوی تەقەکردنەکە لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کراوە.
بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە کراسی لەبەردا نەبووە و کڵاوێکی بەیسبۆڵی لەسەربووە و پانتۆڵێکی رەشی وەرزشی  لە پێدابووە و بە ماسکێکی شینی پزیشکی روخساری دپۆشیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پیاوەی تەقەکەی کردووە لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی سپی دابەزیوە و چووەتە ناو مارکێتەکەوە و تەقەی کردووە،  دوای ئەوەی ھاتووەتە دەرەوە جارێکی دیکە چووەتە ناو مارکێتەکەوە و بەخێرایی ھەڵھاتووە.
پۆلیسی گارلاند باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکە سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکە بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.












گەلەری