سەردێڕ:

تایبەتمەندییەکی نوێی ئایفۆن ١٥ دزەیپێکراوە

PM:10:57:27/12/2021

27996 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك زانیاری دزە پێکراو دیارترین تایبەتمەندییەکانی شێوەی ئایفۆن ١٥ی ئاشكراکردووە، وێرای ئەوەی کە وابڕیارە لە ٢٠٢٣دا ئاشكرابکرێت.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "gsmarena"، بلۆگەرێکی بەرازیلی ئاماژەی بەو زانیارییە دزەپێکراوانەکردووە کە لەبارەی ئایفۆن ١٥ەوە ئاشکراکراون، وێرای ئەوەی ئەپڵ بڕیاریداوە کە لە مانگی ئەیلولدا ئایفۆن ١٤ بخاتە بازاڕەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان، وابڕیارە ئایفۆن ١٥ی پرۆ شوێنی سیمی نەبێت، بەڵکو بە تەکنینی eSIM بۆ پەیوەندییەکان کاردەکات.

هەروەها دەکرێت دوو شوێنی eSIMی هەبێت، واتە بەکارهێنەرەکە دەتوانێت لە یەك کاتدا پەیوەندیداربێت بە دوو تۆڕی پەیوەندییەوە.

جێی باسە کە ئەپڵ هەوڵدەدات شوێنی SIM لە ئایفۆنەکانی ١٥ دا لابدات، کە ئەمەش بەشێکە لە هەنگاوە چاوەڕوانکراوەکانی ئەو کۆمپانیایە، کە لە پێشووتردا بەرپرسانی کۆمپانیاکە جەختیان لەوەکردووەتەوە کە دەیانەوێت ئایفۆنەکان بەجۆرێك بەرەو پێش ببەن کە هیچ شوێنێکی کراوەی تێدا نەبێت.














گەلەری